504 کوردستان

بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی سەرقەڵا دەستبەکاربوو

06:06 - 14/12/2021

"زەمەن"

بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی سەرقەڵا لە ئیدارەی گەرمیان دەستبەكار بوو.


سەرلەبەیانی ئەمرۆ 14/12/2021 لەمەراسیمێکی ئیداریدا بەئامادەبوونی سەرپەرشتیار و جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی قەزای کفری و بەرپرسانی یەکە ئیداریەکانی سنوورەکە، تەھا ئیبراھیم قادر لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕان وەک بەرێوەبەری نوێی ناحیەی سەرقەڵای سەر بەقەزای کفری دەستبەکار بوو.

كۆتایی مانگی هەشتی ئەمساڵ، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە زۆرینەی دەنگ هەردوو دوو کاندیدی بزوتنەوەی گۆڕانی بۆ وەرگرتنی پۆستی قائیمقامی دەربەندیخان و بەڕێوەبەری ناحیەی سەرقەڵا پەسەند کرد.

سەرقەڵا شارەدێیەکە، کەوتووەتە قەزای کفری لە ئیدارەی گەرمیان.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن