۱۰۰ کوڕ لەسەر یەك کچ بەر دەبنە گیانی یەک
05:41 - 14/12/2021
"زەمەن"
لە شارەوانی لاوفنی نزیک بازل، ئێوارەی شەممە نزیکەی ۱۰۰ گەنجی سویسری و ئەلبانی لەسەر کچێک دەبێتە دەمەقاڵەو شەڕیان.
شەڕکەرەکان زۆربەیان خوێندکاری هەمان خوێندنگەن و ۳۰ کەسێکیان برادەری شەڕکەرەکان بون و بانگ کراون بۆ شەڕەکە.
لەشەڕی ئەم كۆمەڵە گەنجەدا پۆلیس دەستتێوەردانی كردووە و بڵاوەی بە شەڕكەرەكان كردووە.
شەركردن لەسەر كچێك لە كاتێكدایە، لە وڵاتێکی وەک سویسرا کە سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە ۲۰۰ ساڵە جەنگ تێیدا ڕوینەداوەو ڕێژەی مێینە لە نێرینە زیاترە، ئەلبانی و سویسریەکانیش بەمانا کلاسیکیەکەی لە پەیوەندی نێوان کچ و کوڕ ناڕوانن و تاڕادەیەک کوڕ و کچ ئازادن لە دروستکردنی پەیوەندی.
كاروان محەمەد
سەرچاوە: https://www.bazonline.ch/