سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری جەخت لە پاراستنی سەربەخۆیی دادگاکان دەکاتەوە
02:04 - 14/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری هه‌رێمی كوردستان جه‌خت لە پاراستنی
سەربەخۆیی دادگاکان دەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 14-12-2021 دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆکی
ئەنجوومەنی دادوەری لەگەڵ شاندێکی پەرلەمان بە سەرۆکایەتیی هێمن هه‌ورامی جێگری
سەرۆکی پەرلەمان کۆبووەوە.
بەپێی راگەیه‌ندراوی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، د. هێمن هەورامی ئاماژەی
بەوە داوە، "له رابردووش‌دا په‌یوه‌ندیی باش و پته‌و له نێوان په‌رله‌مان و
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریدا هه‌بووه و خوازیارین ئه‌و په‌یوه‌ندییه له‌سه‌ر بنه‌مای
جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و كاری پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌ش، بۆ داهاتووشدا به‌رده‌وام
بێت."
هەروەها جێگری سەرۆکی پەرلەمان وتووشیەتی، "ژماره‌یه‌كی زۆر یاسا هه‌ن
كه پێویستیان به پێداچوونه‌وه هه‌یه و ئه‌م كاره‌ش پێویستی به‌وه هه‌یه كه
به رێگه‌ی دادوه‌ران له ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و لیژنه‌ی پسپۆری په‌رله‌مان
دیراسه بكرێن و بڕیاری پێویستیان بۆ ده‌ربچێت".
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆشدا سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری ئاماژەی بەوەداوە،
"ده‌بێ هه‌ر هاوئاهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان به تایبه‌ت
دادوه‌ری و یاسادانان، له‌سه‌ر بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و پاراستنی
سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری بێت و رێگه له ده‌ستێوه‌ردان و پێشێلكردنی سه‌ربه‌خۆیی یه‌كتر
بگیرێت".
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا دادوەر عەبدولجەبار عەزیز ئاماژەی بەوە
داوە، "په‌رله‌مان یاسا ده‌رده‌كات و له‌سه‌ر دادگاكانیش پێویسته جێبه‌جێ
بكرێن، به‌ڵام له رووی پراكتیكی و جێبه‌جێ كردنی ئه‌و یاسایانه له دادگەكان،
هه‌ندێ جار تووشی كێشه و گرفت ده‌بن و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ش
پێویستی به هاوئاهه‌نگی و هاوكاریی زیاتری نێوان هه‌ردوولا هه‌یه".
هەر بەپێی راگەیه‌ندراوەکە، له گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا، دادوه‌ران و په‌رله‌مانتاران
باس و گفتوگۆیان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرس و بابه‌تی هاوبه‌شی نێوانیان كرد به
تایبه‌ت ژماره‌یه‌ك یاساكان كه پێویستیان به خوێندنه‌وه‌ی نوێ و پێداچوونه‌وه
هه‌یه و هه‌ردوولا پێداگیرییان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه بۆ قۆناخی داهاتوو به
رێگه‌ی دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر ئه‌و كێشه و كه‌موكوڕییانه‌ی كه له‌سه‌ر
ژماره‌یه‌ك یاساكان هه‌یه چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بدۆزرێته‌وه.
رۆژی چوارشەممە 08-12-2021 دادوەر عەبدولجەبار عەزیز لە بەردەم نێچیرڤان
بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد و دەستبەکاربوو، لە
رێورەسمەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، نابێت دەسەڵاتی دادوەری
لەژێر کاریگەریی سیاسی و حیزبی بێت.