له هه‌ولێر 47 لاپتۆپی نوسینگەی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان دزرا
12:41 - 14/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، دو كارگوزار هه‌ستاون به‌دزینی 47 لاپتۆپی
نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌شاری هه‌ولێر و له‌ئێستاشدا ده‌ستگیركراون و
لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت.
هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند،
"رۆژی هه‌ینی رابردو له‌لایه‌ن به‌رپرسی ئه‌منیی باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان
له هه‌ولێر ئاگاداركراینه‌وه كه حاڵه‌تێكی دزیكردن له‌نێو كۆگاكه‌یان رویداوه،
دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ركه‌وت دو كارگوزار لاپتۆپیان دزیوه".
وتیشی، "له‌ڕێگه‌ی كامێراكانی چاودێریه‌وه ده‌ركه‌وتوه
كه كارگوزاره‌كان له‌ڕێگه‌ی حاویه‌ی زبڵه‌وه لاپتۆپه‌كانیان شاردوه‌ته‌وه و
بردویانه‌ته ده‌ره‌وه‌ی باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، پاشانیش فرۆشتویانه‌ته‌وه
به‌كه‌سێك".
وته‌بێژی
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانی
پۆلیس له‌دو ئۆپراسیۆندا توانیویانه سێ كه‌س به‌تۆمه‌تی دزینی لاپتۆپی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
ده‌ستگیربكه‌ن، دزیه‌كانیش به‌جۆرێك بون كه هه‌شت لاپتۆپیان له رۆژی 20ی 9
دزراون، پاشانیش كۆی گشتی لاپتۆپته دزراوه‌كان گه‌یشتوه‌ته 47 لاپ‌تۆپ.
به‌وته‌ی هۆگر عه‌زیز، هه‌ردو
كارگوزاره‌كه كوردن و له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی لاپتۆپته‌كانیشی كڕیوه ده‌ستگیركراون
و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت، نرخی هه‌ر لاپتۆپێكیش به 1700 دۆلار
بوه، به‌ڵام له بازاڕ به 250 هه‌رزار دینار فرۆشراونه‌ته‌وه.