له‌سه‌ر ته‌قه‌كردن له هاوڵاتییه‌ك سێ كه‌س له سلێمانی ده‌ستگیركران
09:51 - 14/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
له‌سه‌ردۆسیه‌ی
ته‌قه‌كردن له هاوڵاتییه‌ك مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلسی سه‌رچنار ٣ تۆمه‌تباریان
ده‌ستگیركردو ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری كڵاشینكۆف كه ته‌قه‌كه‌ی
پێكراوه .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای
ئه‌وه‌ی له ئۆتۆمبێلێكه‌وه كه دوو سه‌رنشینی تێدابووه ته‌قه له هاوڵاتییه‌ك
ده‌كرێت و به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كه‌وێت و تۆمه‌تباران هه‌ڵدێن، ده‌ستبه‌جێ
پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانی دەستپێکردو سه‌رەنجام له‌لایه‌ن مەفرەزەکانی بنكه‌ی
پۆلیسی سه‌رچناره‌وه هه‌مان ڕۆژ تۆمه‌تباران دۆزرانەوەو دەستگیرکران و ده‌ستیشگیرا
به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا.
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكردووه، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش تۆمه‌تبارێكی تر ده‌ستگیرکرا كه چه‌كه‌كه‌ی
له‌دوو تۆمه‌تباره‌كه وه‌رگرتبوو ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌دا كه له جۆری
كڵاشینكۆفه .
پۆلیسی
سلێمانی ده‌ڵێت، له‌ئێستادا هه‌رسێ تۆمه‌تبار :س ، ع ،
ع - ئ ، ح ،
ر – ڕ ، ع ،
م به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه .
