505 کوردستان

ئه‌مڕۆ له‌م شوێنانه‌ به‌نزینه‌ 690 دینارییه‌كه‌ دابه‌شده‌كرێت

09:41 - 14/12/2021

زەمەن_سلێمانى

 دابەشکردنى بەنزینە 690 دینارییەکە به‌رده‌وام ده‌بێت و ئەمڕۆ لەچەند بەنزینخانەیەکى ناوە و دەرەوەى شارى سلێمانى دابەشدەکرێت.

 
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “ئه‌مڕۆ دووشەممە بەنزینی نۆرماڵی عێراقی بەنرخی 690 دینار لە هەریەکە لە بەنزینخاکانی  مەریوان، تەگەران، نالی، بازیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی شار و لەناو شاریش وێستگەی کۆکار دابه‌شده‌كرێت.

پێشتر بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌غدا ناردنی به‌نزینه‌كه‌ی راگرت و به‌همەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە "زەمەن"ى راگەیاند، بەغداد ناردنی بەنزینە 690 دینارییەكەی ڕاگرتووە، پێدەچێت ‏هۆكارەكە ‏پەیوەندیی بە بەغداد خۆیەوە هەبێت و كێشەی تەكنیكی، یان كەمی بڕی بەنزین ‏بێت لە ناوەند.‏ ئەگەر هەر بەردەوام بێت لە راگرتنى وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێم بەڵێنى دابینکردنى داوە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن