گهنجێك له زینداندا خۆی كوشت
09:27 - 14/12/2021
زهمهن_رۆژههڵاتی كوردستان
گهنجێكی زیندانی خەڵکی شاری مێهران له رۆژههڵاتی
كوردستان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو
بڵاویكردهوه، بەندکراوێک بە ناوی ڕوحوڵڵا مەلەکی تەمەن ٣٠ سال و خەڵکی شاری
مێهران کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو، لە ناو
بەندیخانەی ئیلام و لە ڕێگای خواردنی دەرمانەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،
ڕوحوڵڵا مەلەکی لە کاتێکدا چوارەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنی خۆی لە ژووری
تاکەکەسی تێپەڕ دەکرد، لەرێگای خواردنی دەرمان هەوڵی خۆکوشتنی داوە و ڕۆژی دواتر
(١ی دێسامبر) گیانی لە دەست داوە.
ڕوحوڵڵا مەلەکی دوای ئەوەی هەوڵی
خۆکوشتنی داوە گوازراوەتەوە بۆ بنکەی تەندروستیی بەندیخانەی ئیلام. لەوێ گەدەیان
شۆردووە و بەبێ ئەوەی هیچ چاوەدێرییەکی پزیشکی هەبێت و لە کاتێکدا باری تەندروستی
ناجێگیر بووە گەڕێندراوەتەوە بۆ ناو بەندەکەی خۆی و هەر بەو هۆیەشەوە گیانی لە
دەست داوە.
ڕوحوڵڵا مەلەکی خەڵکی شاری مێهران رۆژی
(٦ی ئازاری ٢٠٢١) بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و دوو ساڵ دواتر لەلایەن
دادگای تاوانەکانی ئیلامەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.