وه‌زاره‌تی دارایی له‌باره‌ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌سته‌وه سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه
09:10 - 14/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی
کوردستان نووسراوێکی سەبارەت بە ناردنی زانیاری لەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست
ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کرد.
له نوسراوێكدا وەزارەتی
دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم، جەخت لەسەر نووسراوێکی پێشووی وەزارەتەکە
کراوەتەوە بۆ ناردنی فۆڕمی زانیاریی و داتا سەبارەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست.
لە نووسراوەکە هاتووە:
"سەبارەت بە ئامار و داتای فەرمانبەرانی گرێبەست جەخت لەسەر گشتاندنی
پێشوومان دەکەینەوە، دەبێت تاوەکوو 20ی12ی2021، بگاتە دەستمان، تا ئەو کاتە
بەدەستمان نەگات ئەوە پێشینەی بەردەوام و بەردەست ڕادەگیرێت".
پێشووتر لە 9/11/2021،
وەزارەت و فەرمانگەکان ئاگادار کرابوونەوە بە زووترین کات فۆڕمی زانیاری داتای
فەرمانبەرانی گرێبەستیان بۆ ڕەوانە بکەنەوە.
فۆڕمەکە کۆمەڵێک زانیاری
لەسەر گرێبەستەکان و مووچەی ئێستایان و گۆرانکارییەکانی دوای بە هەمیشەیی کردنیانی
لەخۆ گرتووە.