کۆشکی سپی راگەیەنراوێکی لەسەر کۆبونەوەکانی مەکگۆرک بڵاوکردەوە
10:23 - 13/12/2021
"زەمەن"
كۆشكی سپی، كۆتایی هاتنی سەردانەكەی برێت مەکگۆرک، رێكخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکوری ئەفریقای بۆ عێراق راگەیاند، كە تێیدا جەخت لە پابەندی ئەمریكا كراوەتەوە بە گفتوگۆی ستراتیژی.
برێت مەکگۆرک لە سەردانە دوو رۆژییەکەیدا لە بەغدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و لە هەولێریش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و بەرپرسانی دیكە كۆبوەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی كۆشكی سپی، برێت مەكگرۆك، لە كۆبونەوەكاندا پاپەندی جۆو بایدنی بە ئەنجامەكانی گفتوگۆی ستراتیژی لەگەڵ حكومەتی عێراق دووپاتكردوەتەوە و باسیلەوەشكردووە رۆڵی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق شەڕكردن نابێت. لە بارەیەوە وتویەتی"گۆڕانکاری لە ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیماناندا، بەهۆی ئەو بەرەوپێشچوونە گەورەیەوە بووە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق، لە نێویشیاندا پێشمەرگە، لە سەرکردایەتیکردنی شەڕی دژی داعش بەدەستیانهێناوە" بەپێی راگەیەندراوەكە.
کۆشکی سپی مەكگۆرك ئەوەی بە بەرپرسانی عێراق وتووە، "هێزەکانی دیکەی سەر بە هاوپەیمانی، لەسەر داوای حکومەتی عێراق دەمێننەوە و ئەرکەکەیان لە راوێژکاری و یارمەتیدانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق سنوورداردەکرێت بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە هەرگیز داعش سەرهەڵناداتەوە".