411 کوردستان

دایک و کچێک لەماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا بەکۆرۆنا مردن

08:49 - 13/12/2021

"زەمەن"

لە گەرمیان دایک و کچێک لەماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا مردن.


سەردار کە ئەندامی ئەو خێزانەیە، وتی» کۆستێکی گەورەیە کە دایکم و خوشکەکەم لەدەستدا، دایکم نەخۆشی درێژخایەنی هەبو، بەڵام خوشکەکەم گەنج بوو هیچ نەخۆشییەکیشی نەبوو».

 

وتیشی"تيشیكمان بۆ گرتن سیەكانیان بە تەواوی هەویان كرد بوو، تووشی جەڵتەشی كردبوون، لە پێشدا دایكم وەفاتی كرد". 

ئەم دایك و كچە لە یەك ماڵدا ژیاون و سەردار دەڵێت ڤاكسیسنیان وەرنەگرتووەو رەنگە بەشێک لە هۆکاری مردنیان ئەوەبووبێت.

لەسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆناوە تا ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان حەوت هەزار كەس بە كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن