802 عیراق

دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی تایبه‌ت به‌ سكاڵاكه‌ی هادی عامری دواخرا

07:23 - 13/12/2021

"زه‌مه‌ن"


دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دانیشتنی خۆی بۆ پێداچوونەوە و بڕیاردان لەبارەی ئەو سکاڵایەی کە لەلایەن ھادی عامری سەرکردەی ھاوپەیمانیی فەتح، لە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان پێشکەش کراوە، دواخست.

ئەمڕۆ دووشەممە، دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵیی بۆ پێداچوونەوە و بڕیاردان لەبارەی سکاڵایەی کە لەلایەن، ھادی عامری لە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان پێشکەش کراوە ، دەستیپێکرد.

لە میانی دانیشتنەکەدا، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق پێداچوونەوە و بڕیاری خۆی لەبارەی سکاڵاکەی ھادی عامری بۆ ٢٢ی ئەم مانگە دواخست.

رۆژی چواری ئەم مانگە، ھادی عامری رایگەیاندبوو کە سکاڵایان لە ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان، پێشکەش بە دادگای باڵای فیدراڵیی کردووە.

رۆژی ٣٠ی مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، ئەنجامە کۆتایییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی راگەیاند.

بەپێی ئەنجامە کۆتایییەکان ھاوپەیمانیی فەتح لە کۆی ٣٢٩ کورسی، ١٧ کورسی بەدەستھێناوە.

رۆژی یەکی ئەم مانگە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاندبوو کە ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکانی، رەوانەی دادگای باڵای فیدراڵیی کردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن