راگهیهندراوی كۆبونهوهی برێت مهكگۆرك و بافڵ تاڵهبانی
06:16 - 13/12/2021
"زهمهن"
بافڵ جەلال تاڵەبانی و برێت مەکگۆرک لە ھەولێر
كۆبونهوه، پرسی حكومهتی نوێی عێراق و ئهركی راوێژكاره ئهمریكیهكان
تاوتوێكراوه.
لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی
حکومەتی ھەرێم و ماتیو تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و رۆبەرت پاڵەدینۆ، کۆنسوڵی
ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەیبوون.
بافڵ تاڵهبانی لهبارهی كۆبونهوهكهوه
راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و رایگهیاند: گفتوگۆی ھەمەلایەنە لەبارەی پرسە چارەنووسازەکان،
پێشھاتە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکان، عێراقی دوای ھەڵبژاردن کرا، جەختکرایەوە لە
پێویستی چارەسەرکردنی سیاسییانەی کێشەکان و پەنابردن بۆ دیالۆک و زمانی گفتوگۆ کرایەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی
لەگەڵ ئەمریکا دووپاتکردوەتهوه بەتایبەت لە پرسی بەردەوامیدان بە راوێژ و ھاوکاریکردنی
ھێزی پێشمەرگە لە رووی مەشق و پێشخستنی توانا لۆجستی و سەربازییەکان لەپێناو ریشەکێشکردنی
تیرۆر و ئارامی و ئاسایشی زیاتر لە ناوچەکە.
سەبارەت بە قۆناغی دوای ھەڵبژاردن و حکومەتی
داھاتووی عێراق لە دیدارەکەدا بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕکراوه و جەخت لە دەستپێکردنی ھەنگاوەکانی
پێکھێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و کارا و چالاک کراوەتهوه، کە لەئاست ھەستیاری ھەلومەرجەکە
و خواست و پێویستی ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکانی عێراق بێت و ھاوسەنگی سیاسی تێدا
بپارێزرێت.
لهبارهی چوون بۆ بهغدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی
وتویهتی: دەمانەوێت وەک نوێنەرانی کوردستان بە یەک تیم بچینە بەغداد و لەگەڵ دۆستەکانمان
لەسەر بنەمای دەستوور گفتوگۆ بکەین و پارێزگاری لە مافە نەتەوەیی و یاساییەکانمان
بکەین کە سەرخستنی ئەم نیەتە زامنی عێراقێکی بەھێز و ھەرێمێکی پارێزراو دەبێت.