وێنه؛ ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆچی دوایی كرد
05:31 - 13/12/2021
"زه‌مه‌ن"
ئیکرام عەلی ھیدایەت،
ئەندامی سەرکردایەتی نیشتمانی كوردستان، به نه‌خۆشی كۆرۆنا كۆچی دوای كرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی،
كۆچی دوایی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "مامۆستا ئیکرام، پێشمەرگەی دێرین و سوارچاکێکی
گەرمیانی و یەکێتییەکەی مام بوو، کە بەشێکی زۆری تەمەنی بەخشییە خەبات و شۆڕشی نوێ
و بۆ ساتێکیش دانەبڕا لە کۆڕی خەبات و ھەمیشە لە بەرەی گەلەکەی بوو".
بافڵ تاڵه‌بانی ده‌ڵێت:
سەرباری ئەوەی بنەماڵەکەشیان تێکۆشەر و قوربانی بەخش بوون، ھەمیشە لە ھەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەکدا
بووبێت بەوپەڕی دڵسۆزی و ئەمانەتەوە بەجێی دەگەیاند و لەجێی متمانەی ھەمووشمان
بوو. بۆیە لەدەستدانی ھەڤاڵێکی وەھامان لە ناخەوە نیگەرانیکردین و خۆمان بە بەشداری
ئەم خەم و ماتەمە دەزانین.