774 کوردستان

لەبارەى ئەو ئاردەى دابەشدەکرێت هاوڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە

02:40 - 13/12/2021

زەمەن_هەرێمى کوردستان


بەرێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێلەی هەولێر ڕایگەیاند، بەشە ئاردی مانگی 10 بێ كێشەیە و نانێكی باشی لێ دروست دەبێت، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکات ئاردەکە وەربگرن.  


لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی بازرگانیی هەرێم (بڵاویکردەوە، دوای پشكنین و تاقیكردنەوە هەڵسان بە دروستکردنی نان لە کارگەی ئاردی بێتواتە لە بەشە گەنمی حصەی (10)، پاش هارینی گەنمەکە، دواتر هەویر دروستکرا، بۆ زانینی ماوەی مانەوەی هەویرەكە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر مانەوە،  دەركەوت هەویرەكە بەبێ كێشە و گرفت بوو، لە ئەنجامیشدا نانێکی زۆر باشی لێدروست بوو.  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها له مانەوەی هەویرەكە بۆ  دوو کاتژمێریش، هیچ كێشەیەكی نەبوو، نانێکی بە پێز و باشی لێی دروست بوو، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەكەین كە بەبێ دوو دڵی ئاردەكە وەربگرن."  

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن