551 کوردستان

حکومەت 19 پڕۆژە لە دهۆک جێبەجێ دەکات

01:35 - 13/12/2021

زەمەن_دهۆک


وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ڕایگه‌یاند، 19 پرۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی زیاتر لە 670 ملیۆن دینار لە دهۆك جێبەجێ دەكرێن.


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ ڕاگه‌یەندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، بە مەبەستی جێبەجێكردنی 19 پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە شاری دهۆك، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە دوو فەرمانی وەزاریی خۆیدا لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، گوژمەیەكی بە بڕی زیاتر لە 670 ملیۆن دینار خەرج كرد، كە ئەم گوژمەیە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و بایەخدان بە ڕووبەرە سەوزاییەكانی شارەكە دەبێت.

ئاماژەى بەوەشکردووە، پرۆژەكان هەمەجۆرن و پێكهاتوون لە نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكان لەگەڵ كۆنكرێتكردنی كۆڵان، دروستكردنی باخچە، دابینكردنی پێداویستی بۆ پەرەپێدانی ڕووبەرە سەوزاییەكان، كڕینی نەمام، نۆژەنكردنەوەی ئاوەڕۆ، لەگەڵ چەندین پرۆژەی دیكە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك جێبەجێ دەكرێن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن