908 کوردستان

چەند گەڕەکێکى هەولێر بێ ئاو دەبن

01:19 - 13/12/2021

زەمەن_هەولێر


بەهۆى شکانى بۆری ئاوی ئیفراز سێ، بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر بێ ئاو دەبن.


بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی شارەوانی "بە هۆكارێكی تەكنیكی بۆری ئاوی ئیفراز سێ لە شاری هەولێر شكاوە، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر سەرقاڵی چاككردنەوەی بۆرییەكەن.

ئەندازیار ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەبارەی وادەی چاككردنەوەی بۆرییەكە رایگەیاند: "دوای ئەوەی بە هۆكارێكی تەكنیكی بۆری پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ لە شاری هەولێر شكا، دەسبەجێ تیمەكانی چاككردنەوە چوونەتە شوێنەكە و دەستیان كردووە بە چاككردنەوەی بۆرییەكە".

وتیشی: "ئێستا تیمەكانی چاككردنەوە لەوێن و لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو كێشەیە چارەسەر دەبێت و بۆرییەكە چاك دەكرێتەوە".

بۆری ئاوی ئیفراز سێ گەورەترین بۆری گواستنەوەی ئاوە بۆ ناو شاری ھەولێر، ئاوی زۆربەی گەڕەکەکانی هەولێر لە رێگەی ئەو بۆرییەوە دابین دەکرێت. لە ماوەی رابردوودا چەندین جار ئەو بۆریە شکاوە. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن