هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: سەرکردەیەکی داعش لە سنورى هەڵەبجە دەستگیرکرا
12:47 - 13/12/2021
زەمەن_هەڵەبجە
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، "هێزە ئەمنییەکانى کوردستان ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا و سەرکردەیەکی داعشیان لە نزیک هەڵەبجە دەستگیرکرد".
ئهمڕۆ دووشهممه 13/12/2021، هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش، لە تویتێکدا له تۆڕی كۆمهڵایهتیی (تویتهر) رایگهیاند، كه لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ئاسایشی کوردستان لە نزیک پارێزگای هەڵەبجە سەرکردەیەکی داعش دەستگیر کراوە.
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئۆپەراسیۆنەکە بۆ رێگەگرتن بوه لە تێکدانی ئارامی و گواستنەوەی تیرۆرستان لهناوچهیهكهوه بۆ ناوچهیهكی دیكه.
رۆژى 8ی ئەم مانگە هێزە ئەمنییەکان، ئۆپەرسیۆنێکیان لە سنورى پارێزگاى هەڵەبجە ئەنجامدا و دوای ئۆپەراسیۆنەکە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد "رۆژی چوارشەممە 8/12/2021، ژمارەیەک لە ئەندامانی تاقم و گرووپی نەنوستووی تیرۆریستانی داعش لە شاری هەڵەبجە ، قەزای سەیدسادق و شارۆچکەکانی خورماڵ و سیروان و چەند گوندێکی شارەزوور دەستگیرکران و دەست بەسەر ژمارەیەک لە چەک و تەقەمەنیشدا گیرا، کە پیلانیان دانابوو تا لە کردەوە تیرۆریستییەکانیاندا بەکاری بهێنن".