دەوامى بەڕێوەبەرایەتییەک رادەگیرێت
12:11 - 13/12/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
وەزارەتی خوێندنی
باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، کارکردن لە بەڕێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان
رادەگیرێت.
وەزارەتی خوێندنی
باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویكردووەتەوە،"بەهۆى نۆژەنکردنەوەى
بەڕێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان، لە ڕۆژى سێشەمە ڕێکەوتى (14تاکو16)ى
2021/12 رۆژى پێنجشەمە، کارکردن لە بەڕێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان ڕادەگیرێت".
ئاماژە بەوەشدراوە،"هاوڵاتیان
و فێرخوازان دەتوانن لە ڕێگەى وێبسایتى تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان https://mhe-equalization.com/ بەشێوازى ئۆنڵاین مامەڵەکانیان
ئەنجام بدەن".