1072 کوردستان

ئەمڕۆ و سبەینێ نەوت لەم شوێنانە دابەشدەکرێت

11:18 - 13/12/2021

زەمەن_سلێمانى

لەدواى وەستانى بۆ ماوەیەک، لە ئەمڕۆوە دابەشکردنى نەوتى ماڵان دەستپێدەکاتەوە و بۆ هەر بەرمیلێک 55 هەزار دینار وەردەگیرێت.


بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى سلێمانى رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 13/12/2021 نه‌وت له‌ بنكه‌ى شه‌ش له‌ ناوشارى سلێمانى دابه‌ش ده‌كرێت.

ئاماژەى بەوەشکردووە، سبەینێ سێشه‌ممه‌ 14/12/2021 له‌ قه‌ڵادزێ دابه‌ش ده‌كرێت.

بەپێى ئەو نرخەى کە دیارى کراوە، بۆ هەر بەرمیلێک بڕى 55 هەزار دینار وەردەگیرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن