ئەمڕۆ چەکى شایستە داراییەکانی جوتیاران دابەشدەکرێت
11:07 - 13/12/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
وەزارەتى
بازرگانى و پیشەسازى حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چەکی شایستە داراییەکانی زیاتر لە 600 جوتیار دابەشدەکرێت و داوا لە
جوتیاران دەکەن بۆ ئەو مەبەستە سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەکەیان.
وەزارەتى
بازرگانى و پیشەسازى حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەووە،
''ئاگاداری جووتیارەکان دەکەینەوە ئەوانەی گەنمیان لە ژمارە پسوڵەی 1 تاوەکو 643 ڕادەستی
سایلۆی هەولێر کردووە، ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی 13-12-2021 سەردانی سایلۆی هەولێر
بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان بۆ ساڵی 2021.''
لەدوو مانگى
رابردوودا چەکی بانکی بەشی پێنجەمی شایستەی دارایی جوتیاران لەبەغداوە گەیشتە هەرێم:
سلێمانی: بڕی یەک
ملیاروسەد و نەوەت ملیۆن دینار
هەولێر: حەوت سە
دو شەست ودوو ملیۆن دینار
دهۆک: سەدو پازدە
ملیون دینار