537 کوردستان

بەهۆى تەقینى بتڵێکى غاز سێ کەسى ماڵیک برینداربوون

10:41 - 13/12/2021

زەمەن_دهۆک


بەهۆى  تەقینی بتڵێكی غازی ماڵان لە دهۆك سێ كەس برینداربوون.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك، بڵاویكردووەتەوە، دەرەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەكی (شاخكێ) لە ناوەندی شارەكە دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز بیستراوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، دوای گەیشتنی تیمەكانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەكە، دەركەوت بتڵێكی غاز تەقیوەتەوەو لەئاكامدا سێ هاوڵاتی دانیشتووی ماڵەكە برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن