تەندروستیی گەرمیان هۆشدارى لەبارەى نەمانى دەرمانەوە دەدات
10:27 - 13/12/2021
زەمەن_گەرمیان
بەڕێوەبەرى
تەندروستیی گەرمیان هۆشدارى دەدات ئەگەر لەسەرەتاى مانگى داهاتوو، کێشەى نەمانى
دەرمان چارەسەر نەکرێت، دەبێت هاوڵاتیان خۆیان پێداویستی بۆ نەشتەرگەرییەکانیان
بێنن.
د.سیروان محەمەد بەرێوەبەری
گشتیی تەندروستیی ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، تووشبون و مردن بە کۆرۆنا لەئیدارەی گەرمیان لە نزمترین
ئاستیدایە و لە ئێستادا کەمترین نەخۆشی
کۆرۆنا لە نەخۆشخانەدا ماون.
لەبارەى دامەزراندنى کارمەندانى بەشى چاودێری ووردی کۆرۆنا وتى، هیچ بەڵێنێک بۆ بە هەمیشەیی
کردن و دامەزراندنی سەرجەم کارمەند و فەرمانبەرانی چاودێری ووردی بەشی کۆرۆنا نییە.
د.سیروان محەمەد هۆشدارى دا، "دەرمان و پێداویستی پزیشکی ڕوو لە کەمی
دەکات و ئەگەر لەمانگی یەکی ساڵی داهاتوو چارەسەری خێرای ئەم دۆسیەیە نەکرێت، دەرمان
نامێنێت و دەبێت هاوڵاتیان پێداویستی نەشتەرگەری
لەگەڵ خۆیان بهێنن بۆ نەشتەرگەرییەکانیان.