دەوامى ئەم فەرمانبەرانە درێژدەکرێتەوە بۆ کاتژمێر ٤ى ئێوارە
09:39 - 13/12/2021
زەمەن_هەولێر
وه‌زاره‌تى كاره‌باى
حكومه‌تى هه‌رێم رایگەیاند، ده‌وامى
به‌شى فرۆشتنى كاره‌با له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنى كاره‌باى هه‌ولێر درێژ
ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه
وه‌زاره‌تى كاره‌باى هەرێم ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی
(فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی و ڕۆتین
و جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بە لێخۆشبوو‌ن لە 15%ی قەرزی كارەبا، بەڕێوەبەرایەتیی
دابەشكردنی كارەبای هەولێر بڕیاری درێژكردنەوەی دەوامی فەرمیی بەشی فرۆشتنی كارەبای
دا تاوەكو 4ی ئێوارە".
پێشتر حكومه‌تى
هه‌رێم بڕیارى دابوو به ڕێژه‌ى 15% ى قەرزى کارەباى سەر هاوڵاتیان خۆش بێت، كه
تا ئێستا نه‌یانداوه.