311 کوردستان

دابەشکردنى بەنزینە 690 دینارییەکە دەستى پێکردەوە و ئەمڕۆ لەم شوێنانە دابەشدەکرێت

09:05 - 13/12/2021

زەمەن_سلێمانى


دابەشکردنى بەنزینە 690 دینارییەکە دەستى پێکردەوە و ئەمڕۆ لەچەند بەنزینخانەیەکى ناوە و دەرەوەى شارى سلێمانى دابەشدەکرێت.

 
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “ئه‌مڕۆ دووشەممە بەنزینی نۆرماڵی عێراقی بەنرخی 690 دینار لە هەریەکە لە بەنزینخاکانی بەکرەجۆ، تاسڵوجە، دۆڵەڕوت، ئازادی، هەڵەبجە، تانجەرۆ و هەڵەبجە گروپ لەناو شاری سلێمانی دابەش دەکرێت”.

هەروەها لە دەرەوی شاریش لە وێستگەكانى (برایان، خانزادی میر، دوکان، دۆستان، پشدەر) بەنزینی نۆرماڵی عێراقی دابەش دەکرێت.

دوێنێ به‌همەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە "زەمەن"ى راگەیاند، بەغداد ناردنی بەنزینە 690 دینارییەكەی ڕاگرتووە، پێدەچێت ‏هۆكارەكە ‏پەیوەندیی بە بەغداد خۆیەوە هەبێت و كێشەی تەكنیكی، یان كەمی بڕی بەنزین ‏بێت لە ناوەند.‏ ئەگەر هەر بەردەوام بێت لە راگرتنى وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێم بەڵێنى دابینکردنى داوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن