لەسەر دامەزراندنی سێ یەكەمەكەی زانكۆ و پەیمانگاكان هەواڵی نوێ هات
09:00 - 12/12/2021
"زەمەن"
سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند: بڕیاری دامەزراندنی سێ یەکەمی دەرچووانی بەشەکانی زانکۆ حکومییەکانی ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٧ ئیمزا كرا.
ئامانج رەحیم، كەمێك لەمەوبەر، رایگەیاند: دامەزراندنی سێ یەکەمی دەرچووانی بەشەکانی زانکۆ حکومییەکان، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ١٢٣ لە ڕۆژی ١-١٢-٢٠٢١ ئیمزاکرا و ئەمڕۆ بە نووسراوی سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ١٥٥٨٠ لە ڕۆژی ١٢-١٢-٢٠٢١ بە فەرمی ئاڕاستەی هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی و دارایی وئابووری) کرا بۆ جێبەجێکردنی.
سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران وتیشی "لەم نزیکانەدا لە لایەن زانکۆکانتانەوە ئاگادار دەکرێنەوە بۆ دەستکردن بە مامەڵەی ڕۆتینیی دامەزراندنتان".