ئەنجومەنی پارێزگا داوای رونكردنەوە دەكات لە هاتوچۆی سلێمانی
08:12 - 12/12/2021
"زەمەن"
14 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەسەر دەنگۆی پێدانی كامێراكانی چاودێری بە كەرتی تایبەت داوای رونكردنەوە دەكەن.
کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەو بارەیەوە وتی "یاداشتێکمان بە واژووی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەن ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەن کرد و تیایدا داوای ڕوونکردنەوەمان کردوە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بەو بابەتە ".
ئەمەش دوای ئەوە دێت، هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی كامێراكانی چاودێری هاتوچۆ بدرێنە كەرتی تایبەت.