وەزیری دارایی لەگەڵ بازرگانانی سنوری ئیدارەی گەرمیان كۆبووەوە
06:10 - 12/12/2021
"زەمەن"
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری و بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەت یاسین واحید لەگەڵ بازرگانانی سنوری ئیدارەی گەرمیان كۆبووەوە.
لەسەرەتای كۆبوونەوەكە، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری بەخێرهاتنی میوانەكەی كرد، باسی لە گرنگی ڕۆڵی بازرگان كرد لە بوژاندنەوەی ئابوری هەرێمی كوردستان بە گشتی و سنوری ئیدارەی گەرمیان بە تایبەت كرد. پاشان بەهۆی داواكاریی بازرگانانی ناوچەكە وەزیری دارایی و ئابوری گوێی لە داخوازییەكانی بازرگانن كرد.
بازرگانانی سنوری ئیدارەی گەرمیان چەندین داواكاریان لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەبوو بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەكی ئابوریانە خزمەت بكەن و جوڵەی بازرگانی لە ناوچەكە پەرە پێبدەن.
بەهۆی بەشداربوونی سەرپەرشتیاری دەروازەی مەزری پەروێزخان بە وەكالەت چەندین خاڵی گرنگ لەسەر مەزری نێودەوڵەتی پەروێزخان باسكرا.
لە كۆتایدا، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری بەڵێنی ئەوەی بە بازرگانن دا، ئەوەی لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بێت، درێغی ناكەن بۆ كارئاسانیكردنی بازرگانن، ئەوەشی دووپاتكردەوە بە هەموو شێوەیەك بۆ بوژاندنەوەی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی بازرگانن.
لای خۆشیانەوە، بازرگانن سوپاسی وەزیری دارایی و ئابورییان كرد كە هەمیشە پاڵپشتی ئەوانیان كردووە و وەكو چۆن لە ڕابردوودا بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەكانی مەزری پەروێزخانیدا، دڵنیان كە كێشەكانی دیكەش چارەسەر دەكرێن.