582 کوردستان

دەقی بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردە لەبارەی ئەو بابەتەی مشتومڕی لێكەوتەوە

05:10 - 12/12/2021

"زەمەن"

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، ئەو بابەتەی ناو کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی (١٠)ـی ئامادەیی بووە جێگەی ڕەخنە، نوێ نییە و دەگەڕێتەوە بۆ (١٤) ساڵ لەمەوبەر، لە نوسراوێكیشدا خوێندنی مادەكەی راگرت.



لە دوو ڕۆژی ڕابردوو بابەتێکی ناو کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی (١٠)ـی ئامادەیی بووە جێگەی ڕەخنە و مشتومڕی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا.

لە نوسراوێكدا كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە تێیدا ئاماژەكراوە بەوەی بۆ ئەمساڵی خوێندن لەسەر فەرمانی وەزیری پەروەردە ئەودەستەواژەیە لە بەرنامەی خوێندن لادەبرێت و لە پۆلی (١٠)ـی ئامادەیی ناخوێندرێت و بۆ ساڵی داهاتووش لە چاپی نوێی کتێبەکە بوونی نابێت و فەرمانی وەزاریش بەم بابەتە دەردەچوێنرێت.



سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن