پێوەری زیرەک بۆچی فیۆز دەكات؟
04:20 - 12/12/2021
"زەمەن"
وەزارەتی كارەبا، رایدەگەیەنێت ئەو هاوبەشانەی کارەبا کە پێوەری زیرەکیان بە هۆی بارزۆری (بەکارهێنانی زیاتر لە ٤٠ ئەمپێر) یان هەر گرفتێی دیکە دەکوژێتەوە، پاش ٢٥٠ چرکە ناگەڕێتەوە، لەبەر بوونی گرفت لە هێڵی ساردی کارەباکەیانە.
وەزارەتی كارەبا لە رونكردنەوەیەكدا دەڵێت "ئەو هاوبەشانەی کە ساردی کارەباکەیان تەواو نیە و هێڵی ئەرزی (Earthing) یان نییە، یان هێڵی ئەرزیان تەواو نییە، تووشی گرفتی نەهاتنەوەی کارەبا لە ماوەی دیاریکراودا دەبن".
بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە و لەبەر پاراستنی سەلامەتیی هاوڵاتیان، وەزارەتی كارەبا بە پێویستی دەزانێت تەواوی هاوبەشانی کارەبا بەپێی ستاندارە جیهانییەکانی کارەبا، هێڵی ساردی کارەبایان تەواو بێت و بەشێوەیەكی تووند بە ئەرزەوە گرێ درابێت و هێڵی ئەرزیان هەبێت.