530 کوردستان

ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی لە بێلاڕوسەوە گەڕاونەتەوە ئاشكرا كرا

04:06 - 12/12/2021

"زەمەن"

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند کە لە میانی ئەنجامدانی نۆ گەشتی ئاسمانیی، تا ئێستا سێ ھەزار و ٥٥٦ کۆچبەر لە بێلاڕووسەوە بە ئارەزووی خۆیان گەڕاونەتەوە.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ھەوڵەکانی وەزارەتەکەی بەردەوامە، بە ئامانجی گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە سنووری بێلاڕووس لەگەڵ پۆڵەندا گیریان خواردووە و رایگەیاندووە کە تا ئێستا بە ھەماھەنگیی لەگەڵ ھێڵی ئاسمانیی عێراقی، نۆ گەیشتی ئاسمانیی بە ئامانجی گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران لە فڕۆکەخانەی منیسک بۆ فڕۆکەخانەکانی ھەولێر و بەغدا ئەنجامدراوە.

ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەیشداوە کە بە گشتیی لە میانی ئەنجامدانی ھەر نۆ گەشتەکەدا، تا ئێستا سێ ھەزار و ٥٥٦ کۆچبەر لە بێلاڕووسەوە بە ئارەزووی خۆیان گەڕاونەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق، تا ئێستا ٣٨٣ پاسپۆرتی بەخشیووە بەو کۆچبەرانەی کە لە بێلاڕووس، لیتوانیا، لاتیڤیا و پۆڵەندا، پاسپۆرتەکانیان ون کردووە و دەیانەوێت بە ئارەزووی خۆیان بگەڕێنەوە.

گەشتە ئاسمانییەکان بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران لە ١٨ی مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، دەستی پێ کردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن