بەشێک لە پێداویستییه‌كانی سه‌نگه‌ر بۆ هێزه‌كانی پێشمەرگە دابین کران
03:57 - 12/12/2021
"زەمەن"
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، رایدەگەیەنێت بەشێک لە پێداویستییه‌كانی سه‌نگه‌ر بۆهێزه‌كانی پێشمەرگە دابین کران.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی پێشمەرگە، ئاماژەی بەوەكردووە، دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان، بڕیاردرا، كه به‌شێك له پێداویستییه‌كانی سه‌نگه‌ر بۆهێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابینبكرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت "به‌خۆشحاڵییه‌وه، له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو رۆژه‌دا توانراوه، به‌شێك له‌و پێداویستییانه بگاته ده‌ست پێشمه‌رگه. له ئێستاشدا، له‌ناو دیوانی وه‌زاره‌ت و باره‌گای لیواكانی پیاده، راهێنان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی به‌شێك له‌و پێداویستییانه ده‌كرێت".