عەلى حەمە ساڵح: ئه‌م ئابڵوقه دوو جه‌مسه‌رییه سلێمانی ده‌خنكێنێت
02:41 - 12/12/2021
زەمەن_سلێمانى
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح
رایگه‌یاند، حكومه‌تی ھه‌رێم ئێستا به سیستمی ته‌واوی دو ئیداره‌یی مامه‌مه‌ڵه
له‌گه‌ڵ سلێمانیدا ده‌كات، جگه له 200 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا و 350 ملیۆن دۆلاری
داهاتی نه‌وت، ده‌بێت سلێمانی 43%ی ته‌واوكاری موچه دابین بكات.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح،
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌په‌یامێكدا نوسیویه‌تی، "بۆ خه‌ڵكی پارێزگای
سلێمانی ھه‌مو ھه‌وڵێكمدا، به‌ڵام ئه‌م
باره لاره و نادادیه گه‌وره، ئه‌م ئابڵوقه دو جه‌مسه‌ره‌ی خراوه‌ته سه‌ر سلێمانی
ڕاستكردنه‌وه‌ی جوھدی زۆری ھه‌موانی ده‌وێت".
ئاماژەى
بەوەشکردووە، "حكومه‌تی ھه‌رێم ئێستا به سیستمی ته‌واوی دو ئیداره‌یی مامه‌مه‌ڵه
له‌گه‌ڵ سلێمانیدا ده‌كات، گرنگ نیه لای حكومه‌ت داھات چه‌نده؟ قاچاخی و گه‌نده‌ڵی
ھه‌یه یان نا، جگه له 200 ملیاری به‌غداو داھاتی نه‌وت 350 ملیۆن دۆلار، ده‌بێت
سلێمانی 43٪ ته‌واوكاری موچه دابین بكات و ھه‌ولێر و دھۆك 57٪ دابین بكه‌ن".
باسى
لەوەشکردووە، "ده‌بێت ھه‌مو پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و ده‌رمان و خواردنی نه‌خۆشخانه‌و
زیندان و نه‌سریه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان كۆی ھێزه ئه‌منی و سه‌ربازی حیزبیه‌كان
ھه‌ر له‌سه‌ر داھاتی سلێمانی بێت، ته‌نانه‌ت به‌شێك له خه‌رجی دامه‌رزاوه ھه‌رێمیه‌كانی
وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی ھه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كان له داھاتی سلێمانیه‌و
كه بانكی ناوه‌ندی سلێمانیش ده‌ڵێت داھات نیه، ئیدی پرۆژه‌كان ده‌وه‌ستن، ده‌رمان
نیه".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح
ده‌شڵێت، "لێره‌دا خه‌ڵكی سلێمانی ده‌پرسن، په‌یوه‌ندی ئێمه به حكومه‌تی ھه‌رێم
چیه، دو ئابڵوقه‌ی حوكمڕانی سلێمانی، حیزب و میدیا‌و كۆمپانیای سكویرتی و بردنی
داھات و قاچاخی مه‌رز و زه‌ویه باشه‌كان و نه‌سریه‌ی ھێزه ئه‌منی و سه‌ربازیه‌كانیش
كه له‌ژێر ھه‌ژمونی حیزبدان له گیرفانی خه‌ڵكی ئه‌م پارێزگایه‌یه، له پڕ و به‌بێ
ھۆ ده‌ڵێن، داھات كه‌م بو پاره بۆ پرۆژه‌و ده‌رمانیش نیه، كه‌س ناڵێت بۆ؟".
بە وتەى ئەو
پەرلەمانتارە "داھاتی سلێمانی بۆ ته‌مویلی موچه له مانگی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ
161 ملیار دینار بوه، له مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵ بوه به 70 ملیار دینار،
نزیكه‌ی 56٪ كه‌می كردوه؟ كوا چی لێھات! بۆ؟، ئێستاش پرۆژه‌كان وه‌ستاون و ده‌رمان
نه‌ماوه! ده‌ڵێن، پاره نیه، وا بڕوات ئه‌م ئابڵوقه دو جه‌مسه‌ریه سلێمانی ده‌خنكێنێت".