807 کوردستان

بڕیارێک لە بەرژەوەندى ئەم کەسانە دەرچوو

02:15 - 12/12/2021

زەمەن_هەولێر


سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر رایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی گرفتەکانی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری، بڕیار دراوە بە گەڕانەوەی زەوییەکان بۆ خاوەن زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری بۆ شوێنی سەرەتایی خۆیان.


لە رونکردنەوەیەکدا سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر بڵاویکردەوە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و ڕێکخستنی نەخشەی شاری هەولێر، بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندی خەڵکانی هەژار و کەمدەرامەت، چارەسەرکردنی بنەڕەتی گرفتەکانی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری بڕیار دراوە بە گەڕانەوەی زەوییەکان بۆ خاوەن زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری بۆ شوێنی سەرەتایی خۆیان لە کەرتی ( 90 پیرزین ) کە شەقامی 150 مەتری لەکاتی ئێستادا دروستکراوە کە ئاسانکاری هاتووچۆی هاوڵاتیان دەبێت بەتایبەتی کە ئێستا ئەو شوێنە تەواوی ئاوەدانی بەخۆوە دیتووە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، هەروەها ڕێپێدانی دروستکردنی خانوو بە خاوەن زەوییەکان دەدرێت گشت لایەنەکانی پەیوەندیدار ئاگادار دەکرێنەوە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری سەرەتایی بۆیان، سەرەڕای ئەوەی کە هیچ رسوماتێک لە دەرەنجامی گەڕانەوەیان بۆ شوێنی خۆیان وەرناگیرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن