كامێرای گەرمبین ( حەراری) بۆ پێشمەرگە دابینكرا
01:48 - 12/12/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
وەزارەتی پێشمەرگە
رایگەیاند، سەرۆكایەتی هەرێم كامێرای حەراری بۆ سەرجەم لیوا و یەكە سەربازییەكانی
پێشمەرگە دابینكرد.
وەزارەتی پیشمەرگە
لە راگەیەندراوێكیدا ئاماژەی بەوەكردووە، "دوای دابینكردنی كامێرای گەرمبین
(حەراری) لەلایەن سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بۆ سەرجەم میحوەرەكانی پێشمەرگە و
دابەشكردنی بەسەر سەرجەم لیوا و یەكە سەربازییەكان، ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەك بە بەشداری
نوێنەری لیواكان بەرێوەچوو ".
ئاماژەى
بەوەشکردووە، "لەو كۆبوونەوەكەدا لەلایەن راهێنەری شارەزا چۆنیەتی بەكارهێنانی
كامێرای حەراری بەگوێرەی وەرزەكان و مەودای ئاشكراكردنی كەسانی گومانلێكراو
روونكرایەوە، هەروەها زانیاری پێویست لەبارەی پێكهاتەی كامێراكە و گواستنەوەی زانیاری
تۆماركراو خرایەڕوو".