409 کوردستان

زانیارى نوێ لەبارەى بەنزینە ٦٩٠ دینارییەکە

01:33 - 12/12/2021

زەمەن_سلێمانى


نزیکەى هەفتەیەکە بەغدا ناردنی بەنزینی بۆ هەرێمی كوردستان و سلێمانی ڕاگرتوە و بڕیارە سامانە ‏سروشتییەکانی هەرێم ئەو بڕەى بەغدا دابین بکات.


بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە "زەمەن"ى ‏ڕاگەیاند، جارێکى دیکە بەغداد ناردنی بەنزینە 690 دینارییەكەی ڕاگرتووە، پێدەچێت ‏هۆكارەكە ‏پەیوەندیی بە بەغدا خۆیەوە هەبێت و كێشەی تەكنیكی، یان كەمی بڕی بەنزین ‏بێت لە ناوەند.‏

وتیشى، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی ‏کوردستان، بەڵێنی داوە ئەو بڕە بەنزینەی بەغدا دەینارد بەهەمان نرخ دابین بکات، ئەو وێستگانەش ‏دیاریکراون کە بەنزینەکەیان بۆ دەنێردرێت، بەڵام تائێستا هیچ بڕە بەنزینێک لە سامانە ‏سروشتییەکانەوە نەهاتووە. ‏

بەهمەن شێخ قادر ئاماژەى بەوەشکرد، پێشتر بڕیاربوو بەغدا ڕۆژانە یەك ملیۆن لیتر بەنزین ڕەوانەی هەرێمی ‏كوردستان ‏بكات، بەڵام بڕەکە کەمى کرد و نزیكەی نیوەی ئەو بڕەی دەنارد كە ڕێككەوتن كرابوو لەسەری.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن