وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی بە هانای دوو كەسایەتی سلێمانییەوە دەچێت
11:43 - 12/12/2021
زەمەن- پشتیوان جەمال
كوێستان محەمەد،
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم بە هانای شاعیرێك و شێوەكارێكی
شاری سلێمانييەوە دەچێت.
لەماوەی رابردوو
لە میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وا بڵاوكرایەوە كە هەریەك لە محەمەد ناشادی شێوەكار
و كوردۆ عەبدوڵای شاعیر لە شاری سلێمانی بێلانەن و وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی
شوێنیان بۆ دابین ناكات.
ئەمڕۆ فەرهاد
قادر، نوێنەری وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ژێر راسپاردەی كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری
كۆمەڵایەتی بۆ روونكردنەوە لەسەر ژیانی محەمەد ناشاد و شاعیر كوردۆ عەبدوڵا، حەمە
ناشاد لەهەندێك تۆڕی كۆمەڵایەتی وا بڵاوكرایەوە گوایە بێلانەیە و چی بۆ كرابێت، بەڵام
وەزارەت یەكەمجار لەرۆژی 31ی 10ی 2015 لەسەر ویستی خۆی بردویەتی ماڵی بەساڵاچووان
لە سلێماتی و لە بری ژورێك دوو ژوریشی پێداوە بۆ خۆی و كارەكانی.
ناوبراو وتی
"دواتر لەسەر داوای خۆی دابڕانی بۆ كرا و ویستی بڕواتە دەرەوەی وڵات، دوای سەفەرەكەشی
كە گەڕایەوە بۆ جاری دووەم گەڕایەوە ماڵی بەساڵاچووان و پاشان داوایكرد بڕواتە شاری
هەولێر، بەڵام لەوێش خۆی نەگرت و داوایكرد دابڕانی بۆ بكەینەوە و بڕواتە دەرەوە".
فەرهاد قادر
روونیكردەوە، كوردۆی شاعیریش، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ راكێشانی سۆزی خەڵك زۆر قسەی ناڕاست بە
نادروستی بڵاوكراوەتەوە، لەسەر راسپاردەی وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی، هەرچەندە
باری دەروونی ناجێگیرە، بەڵام ئێستا چارەسەر وەردەگرێت، بۆیە خێزانەكەشی تكا دەكەن
هیچ میدیایەك بابەتی لەسەر بڵاونەكەنەوە، چونكە سكاڵای یاسایی تۆمار دەكەن.
ناوبراو جەختیكردەوە،
ئەوان وەك تیمی وەزارەت داوا دەكەن هەر كەسێك شوێنی كەسانی بێلانە دەزانێت پێیان بڵێت
تا بڕۆن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان.