381 کوردستان

قایمقامیەتی کەلار سزادانى 50 شوێنکاری راگەیاند

11:31 - 12/12/2021

زەمەن_کەلار


لە سنووری قەزای کەلار تەنها لە ماوەی مانگێکدا لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت بە هۆی سەرپێچی و پابەندنەبوو بە ڕێنماییەکان 50 شوێنکار بە داخستن یان غەرامەکردن سزا دەدەن. 



راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای کەلار لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار شەو و ڕۆژ لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و جێبەجێکردنی رێنماییەکان سەردان و پشکنین لە سنووری قەزای کەلاری ناوەندی ئیداری گەرمیان. 

دەشڵێت، "لەو چوارچێوەیەدا لە ماوەی مانگی 11 لیژنە هاوبەشەکان 295 هەڵمەتی سەردان و پشکنینیان ئەنجام داوەو تیایدا دوو هەزار و 965 شوێنکار پشکنینیان بۆ کراوە." 


باسی لەوەشکردووە کە "هەر لەو ماوەیەدا بە هۆی سەرپێچی و پابەند نەبوو بە رێنماییەکان 43 شوێن غەرامەکراون و حەوت شوێنی تر داخراون". 


ئاماژەى بەوەشکردووە، هەر لەو ماوەیەدا 270 کیلۆ خۆراکی بەسەرچوو دەستی بە سەردا گیراوە و دوو تۆن و 740 کیلۆگرامیش لە لایەن خاوەن کارەکان خۆیان رادەستی لیژنە جیاوازەکانی قایمقامیەت کراوە. 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن