عومەر گوڵپی: پێویستە وەزیری پەروەردە داوای لێبووردن لە خەڵك بکات
11:08 - 12/12/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
ئەندامێکی پەرلەمانی
کوردستان رایگەیاند، پێویستە وەزیری پەروەردە هەڵەکان راستبکاتەوە و داوای لێبووردن
لە خەڵك بکات.
عومەر گوڵپی، ئەندامی
پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "لە ئەنجامی ئەو گۆڕانکاریانەی کە لە
چاپی نوێی وانەی پەروەردەی ئیسلامیدا کراوە، پێویستە وەزیری پەروەردە داوای لێبووردن
لە هاوڵاتیان بکات و هەڵەکان راست بکاتەوە و بە پێی یاسا لێپێچینەوە بکات".
عومەر گوڵپی
ئاماژەی بەوە کردووە، “لە وانەی هەشتەمی چاپی ساڵی 2021ی کتێبی پەروەردەی ئیسلامی
بۆ پۆلی یەکەم، گۆڕانکاری کراوە لە وێنەیەکی وانەکەدا بۆ وێنەیەکی تر، تەنها لەبەر
بوونی دایکێکی لەچک بەسەر لە وێنەی یەکەمدا، لە کاتێکدا لە چاپی ساڵی 2019 وێنەیەکی
گونجاو بۆ وانەکە دانراوە کە وێنەی ڕاستەقینەی خێزانی کوردە و لەوەش جوانتر ئەوەیە
جلوبەرگی خێزانەکە کوردیە".
سەبارەت بەو گۆڕانکاریانەی
کە لە وانەی زمان و ئەدەبی کوردی قۆناغی 10ی ئامادەیی کراوە، عومەر گوڵپی وتی: بە
ئاشکرا سوکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام موحەمەد کراوە بە نوسراوی ژمارە 122ی ئەمڕۆ،
“ئەو ئەقڵیەتەی لە پشت ئەم جۆرە کارانەیە زۆر بە ترسناکی ئەبینم، تەنانەت هاوشێوەی
بیری ترسناکی داعش، چونکە ئەم جۆرە کارانە ئەبێتە هۆی نانەوەی ئاژاوە لە نێوان گەلەکەماندا”.
عومەر گوڵپی
داوا لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات، لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی راسپێرێت
بۆ بەدواداچوون بۆ هەردوو گرفتەکە کە بوونەتە هۆی بێزاری خەڵکی کوردستان.