768 کوردستان

لە سنورى گەرمیان حەشارگەیەکی پڕ تەقەمەنی داعش دۆزرایەوە

10:28 - 12/12/2021

زەمەن_گەرمیان


لە نێوان ناوچەی غەرە و قۆری چای لە سنووری قەزای کفری سەربە ئیدارەی گەرمیان، حەشارگەیەکی پڕ تەقەمەنی تیرۆریستانی داعش دۆزرایەوە.

هیوا عەلی بەرێوەبەری ئاسایشی کفری رایگەیاند "لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکانماندا لە سنووری ناحیەی نەوجوول، هێزەکانی ئاسایشی کفری و پێشمەرگە لە نێوان ناوچەی غەرە و قۆری چای حەشارگەیەکی چەکدارانی داعشیان دۆزییەوە کە چەند گوللـە هاوەنێکی لە جۆری ١٢٠ ملیم و ٨٠ ملیمی تێدا بوو".

وتیشی: "هەر لەو پەناگەدا ١٠ گوللـەی کاتیۆشا و بەستەرەکەی دۆزراوەتەوە کە هاوشێوەی ئەو کاتیۆشایانە بوو کە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا ئاراستەی کفری کران و بەهۆیەوە دوو هاووڵاتیی بریندار بوون".

هاوکات لە ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆدا پێشمەرگەیەک بەسووکی بریندار بوو کە فیشەک لەدەستی دەرچوو بوو بەر قاچی کەوتبوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن