پێشمەرگە و سوپاى عێراق کۆدەبنەوە
10:14 - 12/12/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
بڕیارە ئەمڕۆ شاندی
پێشمەرگە و سوپای عێراق لە
مەخموور کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی ئەو لیوا هاوبەشانەی لە ناوچەکە جێگیردەکرێن.
بەپێى
زانیارییەکان، ئەمڕۆ لە مەخموور شاندی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ گفتوگۆکردن
لەسەر جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتننامەیەی پێشتر لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق
بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش کراوە، کۆببنەوە.
هاوکات یەکێک لە
تەوەرەکان گفتوگۆکردنە لەسەر پێکهێنانی ئەو دوو لیوا هاوبەشەی کە لە نیوان پێشمەرگە
و سوپای عێراق پێکدەهێنرێت، لە سنووری مەخموور جێگیر دەکرێت.
تەوەرەیەکی دیکەى کۆبوونەوەى نێوان پێشمەرگە و
سوپاى عێراق، گفتوگۆکردنە بۆ ئامادەکاری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە ناوچەکە بۆ کێوماڵکردن
و لەناوبردنی مۆڵگە و بارەگاكانی داعش، کە ماوەیەکە لەو ناوچانەوە هێرشکراوەتە سەر
چەند میحوەرێکی پێشمەرگە.