حاكم قادر رەخنە لە وەزیرەکانى یەکێتى دەگرێت
09:43 - 12/12/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
حاکم قادر رەخنە لە وەزیرەکانى حزبەکەى دەگرێت کە لە دوو کابینەى پێشوو کە
نایانتوانیوە وەک پێویست کار لە پڕژەکانى رێگاو بان لە سنورى پارێزگاى سلێمانیدا
بکەن.
حاكم قادر حهمهجان
ئهندامی ئهنجومهنی باڵای سیاسيی و بهرژهوهنديی یهكێتی لە میانى کۆبوونەى لەگەڵ
ئەنجومەنی ئاشتی و پێكەوەژیان لە سنوری گەرمیان و ناوچە جێناكۆكەكان کۆبووەوە و
ئاماژەی بەوەکردوە، "ئەركی حكومەتە دابینكردنی ھەموو پێداویستییەكانی ھاوڵاتیان
و خزمەتگوزاری و پاراستنی ژیانیان لە ئەستۆ بگرێ و ژیانێكی شایستە بۆ سەرجەم كۆمەڵانی
خەڵكی ھەرێمی كوردستان فەراھەم بكات و پێویستە حكومەتی ھەرێم ماڵ و موڵكی ھاوڵاتیان
لە چوارچێوەی یاسادا بپارێزێت."
لەبارەی ڕێگاوبانەكان
بەتایبەت ڕێگاكانی دەرەوەی شار، حاكم قادر باسی لەوەکردوە، كە پێویستە ھەرچی زووە ڕێگای كەلار- سلێمانی و خەلەكان دوكان و چەند
ناوچەیەكی دیكە تەواو بكرێن و حكومەت ھیچ بیانویەك بۆ دواخستن و بە سستی بەڕێوەچونی
كارەكانیان نەھێڵێتەوە، چونكە ئەو ڕێگایانە بە رێگای مەرگ ناسراون و ساڵانە بە دەیان
كەس تیایاندا دەبنە قوربانی.
هاوکات رەخنەى
لە وەزیرەکانى حیزبەکەى کردووە لە دوو کابینەى پێشووى حکومەت و دەڵێت، ئەو پڕۆژانە،
پڕۆژەی كابینەكانی حەوت و ھەشتی حكومەتی ھەرێم بوون كە لە ھەردوو كابینەكەدا وەزیرەكانی
لە پشكی یەكێتی بوون و وەك پێویست كار لەو پڕۆژانەدا نەكراون .