ڤیدیۆ.. چیرۆکی ناخهەژێنی ئەو خێزانە شەش کەسیەی سلێمانی کە بەڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
09:31 - 12/12/2021
زەمەن_سلێمانى
هاتوچۆی سلێمانی
چیرۆکی ئەو خێزانە شەش کەسییە لە راپۆرتێکى ڤیدیۆییدا دەگێڕێتەوە کە لە ڕووداوێکی
هاتوچۆدا پێکەوە گیانیان لەدەستدا.
ئەندامێکی ئەو خێزانە
دەڵێت، "دایکم و برایەکەم و خێزانەکەی و سێ منداڵیان لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و
بۆ لای پزیشک دەچوون، بەڵام قەدەری خوا وابوو بە کیلۆمەتر و نیوێک پێش ئەوەی بگەنە
ناو هەولێر توشی ئەو ڕووداوە بوون و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا."
ئاماژە
بەوەشدەکات، "بارهەڵگرێک لە سایدی بەرامبەر هاتبووە سایدی ئەمبەر و ئەو ڕووداوە
ڕوویدا، بەڵام ئێمە بۆ ئەوەی ڕۆحی مردووەکانمان شاد بێت لێی خۆش بووین."