پیاوێکی کورد بە تاوانی کوشتنی ژنەکەی لەسێدارە دەدرێت
09:25 - 12/12/2021
زەمەن_رۆژهەڵاتى کوردستان
هاووڵاتییەکی
کوردی خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تاوانی کوشتنی هاوسەرەکەی لە سێدارەدرا،
کە پێش چوار ساڵ بەوهۆیەوە دەستگیرکرابوو.
ڕێکخراوی مافی
مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، " سزای سێدارەی سەیوان حوسێنیی تەمەن 35 ساڵ لە بەندیخانەی
ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا."
ئاماژەی بەوەشکردووە،
"سەیوان حوسێنی نزیکەی 4 ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەستی هاوسەرەکەی
دەستبەسەرکرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی
بە سەردا سەپێنرابوو."
باسى
لەوەشکردووە، "سەیوان حوسێنی باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی شیانی سەر بە بەخشی
ژاوورۆی ڕۆژهەڵاتی سنەیە."