مووچەى ١٣ وەزارەت و دەستە دابەشدەکرێت
09:02 - 12/12/2021
زەمەن_هەرێمى كوردستان
بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە
مووچەی نۆ شوێن دابەشبكرێت و سبەینێ دووشەممەش چەند شوێنێكی دیكە مووچە وەربگرن.
بەپێی زانیارییەكانی
"زەمەن" خشتەی دابەشكردنی مووچە بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە بەمشێوەیە دەبێت:
وەزارەتی ئەوقاف
و کاروباری ئایینی
دەستەی مافی مرۆڤ
دەستەی ژینگە
دەستەی وەبەرهێنان
دەستەی دەستپاکی
دیوانی چاودێریی
دارایی
ناوچە کوردستانییەکانی
دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن
دەزگای مین
هەروەها بڕیارە
رۆژی دووشەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەشبكرێت:
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
وەزارەتی گواستنەوە
و گەیاندن
وەزارەتی
بازرگانی و پیشەسازی
وەزارەتی
پلاندانان
بڕیارە ئەمڕۆ
٢٠٠ ملیار دینارەکەى بەغدا بگاتە هەرێم و خشتەى دابەشکردنى سەرجەم ئەو شوێنانە
رابگەیەنرێت کە تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.
رۆژی
25/11/2021، وهزارهتی دارایی بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی، دەستی
دابهشكردنی مووچهی مانگی 11 كردووە.
حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچە بهبێ لێبڕین،
پێویستی بە نزیكەی 895 ملیار دینارە، بەڵام حكومهت دهڵێ داهاتی مانگانهی ناوخۆو
فرۆشی نهوت 700 ملیاره.