کەشناسێک: خێر و بەرەکەتى باران بەڕێوەیە
08:54 - 12/12/2021
زەمەن_عێراق
کەشناسێکى دیارى
عێراقى پێشبینى هاتنى شەپۆلێکى بەهێزى بارانبارین دەکات و دەڵێت، خێر و بەرەکەت
بەڕێوەیە.
سادق عه‌تییه،
كه‌شناسی دیارى عێراقى له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك لە
راپۆرتێک‌دا بڵاویکردەوە، "بڵاوكراوه‌ی كه‌شناسیی ئه‌وروپی بۆ ئەو مانگە
بڵاوکراوەتەوە و تیایدا ئاماژه به‌وه ده‌كات،
كه له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌م مانگه بارانبارین به رێژه‌ی زیاتر له تێكڕای ساڵانه
له عێراق و وڵاتانی كه‌نداو ده‌ستپێ ده‌كات".
دەشڵێت،
"ئاماژه‌كانی باشبوونی ره‌وتی جووڵه‌ی به‌رگه‌هه‌وا و هه‌ڵكردنی بای شێداری
خولگه‌یی به‌ڕوونی ده‌ركه‌وتوون، كه له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێده‌كات
و تا سێیه‌كی كۆتایی ئه‌م مانگه روو له هه‌ڵكشان ده‌كات".
بە وتەى سادق
عەتیە، "یه‌كه‌م ئاماژه‌ی ئه‌رێنی بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌و شه‌پۆله، به‌ر له كۆتایی
ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ركه‌وێت".
ئەو کەشناسى
عێراقییە ئاماژەى بەوەشکردووە، پێشبینی ده‌كرێت رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی
رووكاری له باشووری توركیا هه‌ڵبكات و تا ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ یان به‌یانی رۆژی
چوارشه‌ممه روو له عێراق بكات و له‌گه‌ڵ به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی رۆژئاوا و شێداری
خولگه‌یی له ده‌ریای عه‌ره‌ب یه‌كبگرێت و به گه‌یشتنی بۆ ئێران له‌گه‌ڵ به‌رزه
پاڵه‌په‌ستۆی جێگیر له ئاسمانی ئه‌و وڵاته تێكه‌ڵ بێت.
جەختیشى
کردوەتەوە، پێشبینی ده‌كرێت به‌و جووڵه‌یه بارانبارین له رۆژانی چوارشه‌ممه تا
نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی دواتر له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری له خێرایی با و پله‌كانی
گه‌رما به‌رده‌وام بێت.
هاوکات شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی لە هەرێم، پێشبینی ده‌كات له رۆژانی داهاتوو شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و هێنده‌ی ساڵی رابردوو باران ببارێت.