رونکردنەوەیەک لەوتەبێژی یەکێتی-یەوە
10:39 - 11/12/2021
زەمەن _ سلێمانی
دەربارەی
پرۆژە وگۆڕانکاریەکانی ناو یەکێتی وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ئەم
روونکردنەوەیەی دا:
یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان ھەر بڕیارێک بدات لە رێگای میدیای رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستانەوە بڵاویدەکاتەوە و سەرجەم ئەو دەنگۆ و ھەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە کە باس
لە گۆڕانکاری لە کارگێڕ و مەکتەبەکان دەکرێت دوورە لە ڕاستییەوە.
ھەر گۆڕانکاریی
و چاکسازییەک لە ئیدارە وحزبدا بڕیاری لێبدرێت لە بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی هەرێمی
کوردستان و گەشەپێدانی ئۆرگانەکانن، بە رێڕەوی حزبیدا تێدەپەڕێت و لە مەکتەبی راگەیاندنی
یەکێتییەوە بۆ رایگشتی ئاشکرادەکرێت و بڵاودەکرێتەوە.
لێرەوە
داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەین بەرپرسیارانە و پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ ڕووداو
وگۆڕانکاریەکان سیاسی وئیداری رێکخراوەیی یەکێتی بکەن.
ئەمین
بابە شێخ
وتەبێژی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان