1289 کوردستان

مووچەی ئەم وەزارەت و دەستانە دابەش دەكرێت

09:23 - 11/12/2021

"زەمەن"


بڕیارە سبەی یەكشەممە مووچەی نۆ شوێن دابەشبكرێت و رۆژ دووشەممەش چەند شوێنێكی دیكە مووچە وەربگرن.


بەپێی زانیارییەكانی "زەمەن" خشتەی دابەشكردنی مووچە بەمشێوەیە دەبێت:

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
دەستەی مافی مرۆڤ
دەستەی ژینگە
دەستەی وەبەرهێنان
دەستەی دەستپاکی
دیوانی چاودێریی دارایی
ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان
 کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن
 دەزگای مین
 
هەروەها بڕیارە رۆژی دووشەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەشبكرێت:
 وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
وەزارەتی پلاندانان
 
رۆژی 25/11/2021، وه‌زاره‌تی دارایی بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی، دەستی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11 كردووە.
 حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچە به‌بێ لێبڕین، پێویستی بە نزیكەی 895 ملیار دینارە، بەڵام حكومه‌ت ده‌ڵێ داهاتی مانگانه‌ی ناوخۆو فرۆشی نه‌وت 700 ملیاره‌، به‌وپێیه‌ کۆی مووچەی فەرمانبەرانی بە لێبڕینی 21٪ـەوە 706 ملیار و 187 ملیۆن و 320 هەزار دینارە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن