وەزارەتی كار لەبارەی "قۆڵبڕەكانەوە" كەمئەندامان ئاگادار دەكاتەوە
09:05 - 11/12/2021
"زەمەن"
وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، ئاگاداری سەرجەم کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت دەکات، كە كارتی مۆبایل بۆ ئەو كەسانە نەنێرن، كە گوایە كاریان بۆدەكەن بۆ گێرانەوەی موچەی فەوتاویان لە رابردوودا یان وەرگرتنی زەوی نیشتەجێ بوون.
دەقی ئاگادارییەكە:
ئاگاداری سەرجەم کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەین کە چەند کەسێکی نەفس نزم بە ناوی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی تەلەفون دەکەن داوای کارتی موبایل و پارە لەکەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەن لەبەرامبەر گێرانەوەی موچەی فەوتاویان لە رابردوودا یان وەرگرتنی زەوی نیشتەجێ بوون بۆیان بەپێویستی دەزانین کە پێتان رابگەیەنین ئەو کەسانە ھیچ پەیوەندیان بە بەرێوەبەرایەتیەکانی وەزارەتمانەوە نییە و کەسانی قۆڵبڕن بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان ئەم کارە دەکەن ھەر کەسێک بەو شێوازە داوای کارتی مۆبایل یان پارەی لێکردن راستەو خۆ ژمارەی مۆبایلەکەی بدەنە دەزگا پەیوەندیدارەکان لەگەڵ رێزی زۆر بۆ ھەموو لایەک.
راگەیاندنی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی