ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان راگەیەندرا
08:23 - 11/12/2021
"زەمەن"
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی وەرگرتنی دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند، پێشکەشکاران دەتوانن لەڕێگەی لینکی (mhe-privatestudy.com) ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.
ڕاگەیاندنی ئەنجامی وەرگرتنی قوتابیان/ خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان هاوکاتە لەگەڵ بڕیاری ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی تایبەت بە کەمکردنەوەی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان کە ساڵانە بەڕێژەی (10 بۆ ٢٠%) کەمدەکرێتەوە، ئەمەش لەپێناو لەبەر چاوگرتنی باری دارایی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
پێشکەشکارانی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان دەتوانن لەڕێگەی لینکی (mhe-privatestudy.com) ئەنجامی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە کۆدی تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە، هەروەها پێویستە وەرگیراوان لەماوەی سێ ڕۆژدا پەیوەندی بە شوێنی وەرگرتنیان بکەن، ئەگینا بە پێچەوانەوە مافی وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت.