بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە مردنێکی لەناکاو کۆچی دوایی کرد
07:27 - 11/12/2021
"زەمەن"
د.سەفین رەشید سەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نەورۆزی تایبەت لە هەولێر بە مردنێکی لەناکاو کۆچی دوایی کرد.
د. سامان حسێن، بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: خوالێخۆشبوو پزیشکێکی وەفادار و خەمخۆر بوو، خزمەتی زۆری نەخۆشان و مرۆڤایەتی کرد.
د. سامان حسێن، بەناوی وەزارەتی تەندروستییەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی د.سەفین رەشید سەندی، كردووە.